AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٩ ٢١:١٣

دوای تەقینەوەی کێشەکانی لە گەڵ لاهور شێخ جەنگی؛

بافڵ تاڵەبانی باس لە هاتنی یەکێتیەکی نوێ دەکات

بافڵ تاڵەبانی باس لە هاتنی یەکێتیەکی نوێ دەکات

هاوسەرۆکی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆمان بۆ یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێمەکەمان دەردەبڕین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەدا هاتووە کە پیرۆزبایی جەژن لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران، کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.

جەختیش دەکاتەوە کە، "یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت. درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بە گیانی لێبووردەییەوە خەبات دەکەین بۆ کوردستانێکی نوێ."

دەشڵێت: "ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان تاوەکو پێکەوە بەسەر کێشە و گرفتەکانمان زاڵ بین و پێکەوە بتوانین لە ڕێی حکومەتەوە کێشە بنچینەییەکانی وەک مووچە و بژێوی خەڵک و خزمەتگوزاری چارەسەر بکەین."

News ID 38295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha